Accessibility links

نه‌ێتنیاهۆ له‌ عه‌باس داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لاوه‌ رفێندراوه‌که‌ ده‌کات


نه‌ێتنیاهۆ له‌ عه‌باس داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لاوه‌ رفێندراوه‌که‌ ده‌کات
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی بنیامین نه‌ێتنیاهۆ ده‌لێت ئه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کات سه‌رۆکی فه‌ڵستینی مه‌حمود عه‌باس یارمه‌تی بدات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ نه‌وجه‌وانی ئیسرائیلی که‌ له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا له‌ که‌ناری رۆژئاوادا رفێندران و ده‌ستگێرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی رفاندویانن.
به‌یانامه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن ئۆفیسی نه‌ێتنیاهۆه‌وه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ووتی هه‌ردوو رێبه‌ر پێکه‌وه‌ به‌ ته‌لیفۆن دواوون. هه‌ر وه‌ها له‌ زاری نه‌ێتنیاهۆه‌وه‌ راده‌گه‌ێنێت وه‌کو ده‌لێت له‌ خاکی ژێر کۆنترۆڵی فه‌لستینیه‌کانه‌وه‌ هاتوون و گه‌راونه‌ته‌وه‌‌.
ئه‌و تاوانباری میلیشیاکانی حه‌مه‌س ی کرد له‌ رفێنده‌ره‌کان که‌ سه‌ر به‌ ئه‌وانن به‌ڵام ئه‌وان نکۆڵی له‌و بۆختانه‌ ده‌که‌ن.
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن ئۆفیسی عه‌باسه‌وه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ شه‌رمه‌زاری رفاندنه‌کانی کرد و هه‌ر وه‌ها ره‌خنه‌ی له‌ شه‌پۆلێک له‌ ده‌ستگێرکردنه‌کانی ئیسرائیلی کرد.
هێزه‌کانی ئیسرائیلی له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 80 فه‌لستینیان له‌ هه‌برون ده‌ستگێر کرد، له‌و شوێنه‌ی که‌ لاوه‌کان له‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابوردوودا بۆ دوواترین جار بێ سه‌رو شوێن بوون. زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگێر کراوون ئه‌ندامانی حه‌مه‌س بوونه‌.
XS
SM
MD
LG