دانیشتوان و کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی عێڕاق ده‌ڵێن ملیتانی سوننه کۆنتڕۆڵی شاروچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ریان له باکور کردووه که له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ناپه‌سند کراوه.
گرتنی ئه‌و شارووچکه‌یه هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه دێت ملیتانه‌کانی داعش کۆنتڕۆڵی موسڵ و تکرێت-یان کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی پێشڕه‌وییان به‌رۆ به‌غدا کرد.
ئه‌مه‌ریکا 100 سه‌رباز و مرینزی بۆ به‌هێزکردنی ئاسایشی باڵوێزخانه‌ی له به‌غدا ڕه‌وانه کردوون، و هێندێک له کارمه‌ندانی ناسه‌ره‌کی بۆ به‌سره، هه‌ولێر و عه‌مان،ئۆردن گواستونه‌ته‌وه. که‌شتی فرۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکا،جۆرج بۆش، به‌ڕێکراوه‌ته که‌نداوی فارس.
یه‌کشه‌ممه، کاربه‌ده‌ستێکی باڵایی وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی جان کێری قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتاکانی له ئوردن، عه‌ره‌بستانی سعودی، قه‌ته‌ر و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌ب کردووه سه‌باره‌ت به پێویستی پشتیوانی کردن له گه‌لانی عێڕاق و سوریا دژ به داعش.
کاربه‌ده‌سته‌که گوتی وه‌زیره‌کان هه‌روه‌ها باسیان کردووه که پێویسته ڕێبه‌رانی عێڕاق هه‌ڵوێستی ڕێکخستراو و کاریگه‌ریان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵات به‌رۆ پێشه‌وه ببن.