خاچی سور ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 48 که‌س له شاروچکه‌یه‌کی که‌ناری کینیا کوژراون له ئاکام هێرشێک که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت لۆمه‌ی کۆمه‌ڵی ملیتانی سومالی ئه‌لشه‌بابی بۆ ده‌که‌ن.
دووشه‌ممه، کاربه‌ده‌ستان گوتیان ملیتانه‌کان دره‌نگانی یه‌کشه‌ممه په‌لاماری 2 هۆتێل، بانکێک و بنکه‌یه‌کی پۆلیس-یان له 'مپهکهتونی' داب‌و کاتێک خه‌ڵکی کۆببونه‌وه و به رێگای ته‌له‌فزیۆن ته‌ماشای یارییه‌کانی جامی جیهانیان ده‌کرد.
شایه‌تان ده‌ڵێن ته‌قه‌کردنه چه‌ند کاتژمێرێکی خایاند.
خاچی سور ده‌ڵێت دووشه‌ممه سه‌ردانی شاروچهکهیان کردبۆ ئه‌وه‌ی بزانن چهندماڵ،ئۆتۆمۆبێل و بینای بازرگانی له‌ئاکام هێڕشه‌کاندا سوتێندرابون.
هیچ لایه‌نێک، به ئه‌لشه‌بابه‌وه به‌رپرسیاره‌تی له‌و هێرشانه نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. ئه‌ل-شه‌هاب ده‌ستی ده چه‌ندین هێرش له کینیادا هه‌بووه، که هیزی ناردونه‌ته سه‌رسنور بۆ یارمه‌تیدانی سۆمالیا بۆ له‌ناو بردنی ئه‌لقاعیده.