Accessibility links

ژماردنی ده‌نگه‌کان له‌ سه‌ر له‌ نوێ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانستاندا له‌ ئارادایه‌


Afghanistan Elections

Afghanistan Elections

ژماردنی ده‌نگه‌کان له‌ سه‌ر له‌ نوێ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانستاندا له‌ ئارادایه‌
ژماردنی ده‌نگه‌کان له‌ ئه‌فغانستاندا له‌ ئارادایه‌ که‌ له‌وێدا ده‌نگده‌ران سه‌رۆک کۆمارێکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن له‌ سه‌ر له‌ نوێ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌ نێوان هه‌ردوو کاندید عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا و ئه‌شره‌ف غانی.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ر ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان چاوه‌رێ ناکرێن تا دووی مانگی هه‌فت.
سه‌ره‌ رای هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تالیبانه‌کان له‌ تێکدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ توند و تیژی به‌ڵام به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی رۆژی شه‌ممه‌دا به‌رز بوه‌.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ 150 هێڕشی بچووکی راگه‌یاندووه‌ له‌ نێوانیان بۆمبه‌کانی لێوار رێگا و موشه‌ک هاوێشتن.
هه‌ر چه‌ند کاتژمێرێک له‌ داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان، کاربه‌ده‌ستان ووتیان له‌ گونده‌کانی ئوستانی هیرات میلیشیاکانی تالیبانه‌کان به‌لای که‌م په‌نجه‌ی 11 که‌سان بریون له‌وانه‌ی ده‌نگیان داوون. ده‌نگده‌رانی ئه‌فغانی په‌نجه‌ی گه‌واهیدانیان ده‌بێت له‌ جه‌وهه‌ردا دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن که‌ ته‌نها جارێک ده‌نگیان داوه‌.
XS
SM
MD
LG