نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق جارێکی تریش په‌یمان ده‌دات شکست به توندڕه‌وانی سوننه بێنێت و هاوکات ده‌مڕاستی له‌شکری عێراق ده‌ڵێت هێزی سه‌ربازی وڵاته‌که که‌وتۆته‌وه سه‌رخۆی پاش ئه‌و پاشه کشه‌یه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا کردبووی، وه‌ک ئێدوارد یه‌رینیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت.
ڕاپۆرتی جۆراوجۆر هه‌ن له‌سه‌ر شه‌ڕه‌کانی عێراق به تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کام یه‌کێک له هێزه‌کان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به حکومه‌ت، یان توندڕه‌وان له پێشڕه‌ویدان یان باڵا ده‌ستن.
مالیکی له لێدوانه‌که‌یدا له ساری سامه‌ڕا بۆ که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی شاره‌که پێی داده‌گرت که شکست به توندڕه‌وان دێنێت.
هاوکات قاسم موحه‌مه‌د سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق ده‌ڵیت گه‌نجه‌کانی وڵاته‌که‌ی وه‌ک ده‌ربڕینی په‌رۆشییانه بۆ وه‌ک ده‌ڵێت نیشتیمان و ڕه‌وشی به‌غدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه خۆبه‌خشه‌کان سواری پاس و ئۆتۆبیسه‌کان بووبوون بۆ شه‌ڕی دژی داعش و وه‌ک وه‌ڵامێکیش بۆ داواکه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کانی عێراق.
براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پیویسته حکومه‌تی عێراق دڵنیایی سیاسی بدات ئه‌وجا ئه‌مریکا بڕیار له هه‌نگاوی داهاتووی خۆی ده‌دات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ئه‌م دوو ڕاپۆرته‌دایه: