Accessibility links

نێچیرڤان بارزانی: چوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ هێندێک شوێن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی بووه

  • عومه‌ر فه‌رهادی

شه‌ممه‌ له‌ کاتی کۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێڕاق، سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی هێشتاش خۆمان به‌ به‌شێک له‌ عێڕاق ده‌زانین و چوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ هێندێک شوێن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی بووه له‌پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێڕاق چۆلیانکردبوون. ئه‌و گوتیشی بارودۆخی سیاسی ئێستای عێڕاق به‌ پلانی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناکرێت و ده‌بێت په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی ببردرێت جادوایه‌ پلانی سه‌ربازی دابڕێژرێت.
XS
SM
MD
LG