Accessibility links

دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌ باره‌ی ڕه‌وشی پارێزگاری که‌رکوک ده‌دوێت

  • Haider Kareem

دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک ده‌ڵێت شاری که‌رکوک و سه‌رووی که‌رکوک و ڕۆژهه‌ڵاتی که‌رکوک و داقوق و تازه‌ خورماتوو و یایچی، ئه‌م شوێنانه‌ هه‌موویان سه‌لامه‌تن‌ و هه‌مووی له‌ ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی که‌رکوکدایه‌ و هێزی پـێشـمه‌رگه‌ که‌ پـێشـتر هه‌ر له‌ که‌رکوک هه‌بوون، ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه‌ زیاتر چوونه‌ته‌ پـێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری تێرۆرسـتان بـبنه‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها پـێشـمه‌رگه‌ی زیاتریش له‌ هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه‌ هاتوون بۆ هاوکاریـکردنیان و باری که‌رکوک ئێسـتا ئاسایی‌یه‌.
سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، دکتۆر نه‌جمه‌دین گوتی حکومه‌ت دوو هێزی له‌ که‌رکوک هه‌بووه‌، هێزی پـۆلیس و هێزی سوپا، سوپا له‌ هه‌موو شوێنێـک ڕووخا و له‌ که‌رکوکیش نه‌ماوه‌، به‌ڵام هێزه‌کانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ که‌ پـۆلیسه‌ له‌ که‌رکوک ماونه‌ته‌وه‌ و وه‌کو پـێشـتر کاره‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
XS
SM
MD
LG