له پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ، داعش به‌ره‌یه‌کی تری شه‌ڕی له پارێزگای تکریت کرده‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن چه‌کداره‌کانی داعش به دانیشتوانی ناوچه‌که‌یان گوتووه به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه‌کانیان و ده‌ڕۆن به‌ره‌و به‌غدا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقیش له پاش داواکه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق تا وڵاته‌که بخرێته ژێر باری نائاساییه‌وه، ده‌شڵێت به‌بێ پشت به‌ستن به هیچ لایه‌ک به‌مزووانه شاری موسڵ له‌ده‌ست تێرۆریستان ده‌رده‌هێنرێت.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیه‌وه داوا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌کراوه تا به‌شداری له شه‌ڕدا بکات.
ئه‌سکه‌نده‌ر وتوت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی عێراقیه: له ڕه‌وشێکی ئاوه‌هادا ئایا چ پێو‌یست به داوای فه‌رمی یان نافه‌رمی ده‌کات؟
هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خراوه‌ته باری ئاماده‌باشیه‌وه و له ژماره‌یه‌ک له ناوچه‌کانیشدا جوڵه‌یان پێکراوه و هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن شه‌ڕیش له نێوان پێشمه‌رگه و داعشدا ڕوویداوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ش چوونه‌ته ناو هه‌ردوو فڕۆکه خانه‌ی که‌رکوک و موسڵه‌وه.
عه‌بدولحوسه‌ین ئه‌لیاسری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا: هێشتا دۆسێکان ئاشکرا نین به‌شێوه‌یه‌ک بتوانرێت بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت کێ به‌شداره و کێش به‌شدار نییه.
ئه‌م ڕووداوانه‌ی عێراق له ده‌مێکدان هێشتاش وه‌زاره‌ته سه‌ره‌کیه ئاسایشیه‌کانی عێراق، وه‌زاره‌تی به‌رگری به وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆش نوری ئه‌لمالیکی، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستای عێراق خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌سکه‌نده‌ر وتوت ، عه‌بدولحوسه‌ین ئه‌لیاسری ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: