Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: هه‌لێکی مێژووی بۆ کورد هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران به‌رواری

وتو وێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران به‌رواری

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: هه‌لێکی مێژووی بۆ کورد هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان
ئه‌م باره‌ی که‌ له‌ عێراقدا هاتوه‌ته‌ کایه‌وه‌ کاریگه‌ری راسته‌وخۆێ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌، که‌سانێک ده‌ڵێن هه‌لێکه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ کوردستان دابراوون.
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری مامۆستای زاکۆێ دهۆک له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ / رادێۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ باوه‌ری من ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌و‌ هه‌له‌ مێژووییانه‌یه‌ که‌‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردی، گه‌لی کورد و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاتوه‌ته‌ پێش، ده‌شڵێت کورد هه‌ر له‌ ساڵی 1991 به‌ره‌و دوا زۆر هه‌لی له‌ ده‌ست داوه‌، سنووری باشوری کوردستان کۆنترۆڵ نه‌کردنه‌، چ له‌ 91 وه‌ یاخود 2003 تا کۆ ئێستا و ئه‌مه‌ ره‌ۆشێکی باشه‌ که‌ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، یه‌کێیتی و پارتی و پێشمه‌رگه‌کانیان ده‌بێت وه‌کو پشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ڤانی له‌ کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کار بکه‌ن و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی موسڵ، شه‌نگار، ته‌له‌عفه‌ر، که‌رکووک، خانه‌قین و مه‌نده‌لی و ناوچه‌کانی تری رزگار بکه‌ن و هێزی داگێرکه‌ر تێدا وه‌ ده‌ر بنێن و هه‌ر وه‌ها بتوانێت سنووری خۆێ بپارێزێت و یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی درووست بکه‌ن و ده‌ستێش بۆ رۆژئاوای کوردستان درێژ بکات".
XS
SM
MD
LG