پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) توانیـیان شـاری موسڵ کۆنترۆڵ بکه‌ن، حکومه‌تی عێراق داوای له په‌رله‌مان کرد باری نائاسایی ڕابگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌ر ته‌له‌فیزیۆندا، نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌ته‌که‌ی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیـیه‌وه و داوا له په‌رله‌مان ده‌کات باری نائاسایی له وڵات ڕابگه‌یه‌نێت.
جێی ئاماژه‌یه له دوێنێ شه‌وه‌وه چه‌کدارانی داعش ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر بینای پارێزگای موسڵ و فڕۆکه‌خانه‌ی شـاره‌که و چه‌ندان بنکه‌ی ئاسایشی و داموده‌زگای حکومی.
هاوکات هه‌زاران زیندانیکراو له به‌ندیخانه‌ی بادوش هه‌ڵاتوون پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداران هێرشیان کردبووه سه‌ر.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشـتی هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه‌ی کوردسـتان له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆ سه‌وا ڕایگه‌یاند شـاری موسڵ به ته‌واوی که‌وتووه‌ته ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه و هه‌ردوو فیرقه‌ی دوو و سێ له‌شکر و فیرقه‌یه‌کی پـۆلیسی فیدراڵی و هه‌روه‌ها پـۆلیسی سنووره‌کان له به‌رده‌می چه‌کداران هه‌ره‌سیان هێناوه.
گوتیشی چه‌کداران ده‌سـیشیان گرتووه به‌سه‌ر به‌ندیخانه‌ی بادوش و سه‌رئه‌نجام نزیکه‌ی 6 هه‌زار زیندانیکراو هه‌ڵاتوون.
یاوه‌ر له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا گوتی به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی پـێـیان گه‌یشـتووه، چه‌کدارانی داعش به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڕۆن و شـارۆچکه‌ی شرگاتیان گرتووه.