Accessibility links

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پێشبینی ده‌کات کابینه‌ی داهاتو ژنی تێدا نابێت

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

پاش نزیکه‌ی 9 مانگ بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت ‌و له‌ په‌رله‌مان متمانه‌ وه‌ربگرێت پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆو شه‌هیدانیش دوو ساڵ به‌ دوو ساڵ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و دوو ساڵی‌ یه‌كه‌می‌ ناوخۆ له‌ده‌ستی‌ پارتیدا ده‌بێت.
له‌ میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیامنی کوردستان ده‌ڵێت وه‌زیری به‌ته‌نها هیچ گۆڕانکاری به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که‌دا ناهێنێت و پێی واش نییه‌ له‌ وه‌زیر زیاتر که‌سێک له‌و وه‌زاره‌ته‌که‌ بگۆڕدرێت.
سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری ژنان له‌ کابینه‌ی هه‌شته‌مدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ گوتی له‌و بڕوایه‌دا نییه‌ هیچ ژنێک بۆ‌ وه‌زیر ده‌ستنیشان بکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر گوێ له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌ بگره‌.
XS
SM
MD
LG