سه‌رۆکی ئێران به سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی له تورکیایه به مه‌به‌سـتی سه‌نگی خستنه سه‌ر چۆنێتی په‌ره‌پـێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هاوکاری نێوانیان له هه‌رێمه‌که‌دا. دوریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆکێـکی ئێرانیـیه بۆ وڵاتی تورکیا له ماوه‌ی 18 سـاڵی ڕابردوودا.
هێزی سواری تورکیا له پـێش ئۆتۆمبیله لیمۆزینه‌که‌ی سه‌رۆکی ئێرانه‌وه ده‌ڕۆیشت هه‌تا گه‌یه‌ندرایه کۆشـکی کۆماری.
له کۆنفرانسێـکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا ئه‌م سه‌ردانه‌ی هاوشانه ئێرانیـیه‌که‌ی به سه‌ردانێـکی مێژوویی ناودێرکرد و ده‌شڵێت خۆشی و حه‌سه‌ن ڕوحانیش خۆیان وابه‌سته کردووه به په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.