داعش به‌رده‌وامه له هێرشه‌کانی ناو شاری موسڵ و گه‌وره به‌رپرسێکی شاره‌که‌ش ده‌ڵێت گه‌لێک که‌س ناو شاری موسڵی جێهێشتووه و ده‌چنه ناوچه ئارامه‌کانی تری عێراق.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ده‌ڵێت موسڵ له ئێستادا ناخۆشترین و سه‌ختترین ڕۆژه‌کانی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌شڵێت چه‌کداره‌کانی داعش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشتونه‌ته لای پردی سێهه‌می شاره‌که که ده‌که‌وێته نێوان بيسێ ڕاست و چه‌پی شاری موسڵ و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق دواتر توانیویانه توندڕه‌وانی داعش بگه‌ڕێننه دواوه.
به‌شار کیکی ده‌ڵێت ناتوانێت ئه‌وه پشتڕاست بکاته‌وه ئایا هێزه ئاسایشیه عێراقیه‌کان که‌مته‌رخه‌م بوون له ئه‌رکه‌کانیاندا دژی تێرۆریسته‌کانی داعش، به‌ڵام ده‌ڵێت پێویسته بگوترێت که هێزه ئاسایشیه‌کان ئه‌و تواناییه‌یان نییه بتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن بکه‌ن و لاوازن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز کیکی ده‌شڵێت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌شدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ و هه‌ردوو جێگره‌که‌یدا داوای هاتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان باسکراوه و بژاره‌یه‌کیشه به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: