سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی بکوژی (دنیا) خانمه 15 ساڵانه کوژراوه‌که‌ی پارێزگای دهۆک بڵاو ده‌کاته‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا هاوسه‌ری دنیا (بکوژه‌که) پاکانه ده‌کات و ده‌ڵێت هاوسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر شه‌ره‌ف کوشتووه و داواش ده‌کات پشتیوانی لێبکرێت.
په‌روا عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت نازانێت مه‌به‌ست له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه چی بووه به‌ڵام ده‌ڵێت کارێکی هه‌ڵه بووه و ده‌شڵێت له گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا بکوژی دنیا هه‌وڵی ڕه‌وایی دان به تاوانه‌که‌ی ده‌دات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، په‌روا عه‌لی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له زۆر ڕووه‌وه ئه‌و بکوژه هیچ به‌هایه‌کی بۆ مرۆڤ بوون نه‌هێشتۆته‌وه له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی که خۆی خێزانداره و ده‌چێت کیژێکی 15 ساڵان ماره ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و ماره‌بڕینه خۆی ده‌کرێت وه‌ک ده‌ستدرێژیه‌کی سێکسی لێی بڕوانرێت بۆسه‌ر منداڵێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵ.
په‌روا عه‌لی ده‌شڵێت ده‌بێت شه‌ره‌ف لای بکوژه‌که چ مانایه‌کی هه‌بێت ؟ وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی بکوژه‌که له‌سه‌ر شه‌ره‌ف به‌کاریهێناون له گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا خۆی له خۆیدا پێویستیی به خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد و شیکاریه‌کی سۆسیۆلۆژی و سایکۆلۆژی هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: