له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ناکۆکی زۆر له نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیادا هه‌یه له‌سه‌ر دۆسێی قه‌یرانی سوریا به‌ڵام وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن کاری نه‌کردۆته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران بۆ سه‌ردانێکی فه‌رمی دوو ڕۆژیی بگاته ئانکه‌ره و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا کۆببێته‌وه بۆ باشترکردنی په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌کان و بازرگانیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سالار پاشایی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئانکه‌ره و تاران به هه‌وراز و نشێوێ سیاسی‌دا ڕه‌ت بووه به هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له روووی ژیۆپۆڵه‌تیکیه‌وه تایبه‌تمه‌ندێتی زلهێزییان هه‌یه به‌ڵام هه‌رگیز نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاستێکی زۆر خراپ بڕوات.
به‌ڕێز پاشایی ده‌شڵێت له‌سه‌ر دۆزی سوریا کێشه‌که زۆر له‌وه قوڵتره که ئێران و تورکیا بگه‌ن به ڕوانینێکی هاوبه‌ش به‌ڵام له‌سه‌ر دۆسێکانی تری وه‌ک عێراق و ئابووری و هه‌روه‌ها دۆسێی کوردیش که هه‌میشه تاران و ئانکه‌ره هاوکاریی ئاسایشیانه‌ی یه‌کدییان کردووه گرفتێکی ئه‌وتۆ له نێوانیاندا نابێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ سالار پاشایی نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: