وه‌ها بڕیاره سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی وڵاتی تورکیا بکات و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته کۆ ببێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن سه‌ردانه‌که به مه‌به‌ستی تۆکمه کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تاران و ئانکه‌ره‌یه و هه‌روه‌هاش بۆ تاووتوێ کردنی دوا پێشهاته‌کانی ڕه‌وشی سوریایه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه له‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چ شتێکی هاوبه‌ش له نێوان ئێران و تورکیادا هه‌یه؟
دکتۆر ئیدریسی ئه‌حمه‌دی شاره‌زای کاروباری سیاسی ده‌ڵێت بۆ ئێران کاره سه‌ره‌کیه‌که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانه و ئه‌گه‌ریش بۆیان نه‌کرا ئه‌وا هێور بکرێنه‌وه و ده‌شڵێت کاتێک تاران سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌کات به ڕوونی بۆی ده‌ررده‌که‌وێت ئه‌و ڕێگایه‌ی که بتوانێت وه‌ک پردێک بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌کاریبهێنێت هه‌ر تورکیایه.
دکتۆر ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به تورکیاشه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه پێشتر تورکیا له‌گه‌ڵ به‌رازیل هه‌وڵێکی دیپلۆماسی‌یان دا تا چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بدۆزنه‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ تورکه‌کان گه‌لێک گرنگه که ڕی له ئێران بگرن و نه‌بێته خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی و ده‌شڵێت بێ له‌م دوو دۆسێیه ترسی هاوبه‌شیشیان له ناسیۆنالیزمی کوردی له ناوچه‌که‌دا هه‌ردوو وڵات کۆ ده‌کاته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئیدریسی ئه‌حمه‌دی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: