Accessibility links


وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوو دیپلۆماتی باڵا ده‌نێرێته‌ ژنێڤ به‌ مه‌به‌ستی وتوویژکردنێکی ده‌گمه‌نی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ولیه‌م بێرنس، و وتووێژکه‌ری باڵای ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئێران جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ کاروباری سیاسی وێندی شێرمن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیدا کۆده‌بنه‌وه‌.

عه‌باس ئه‌راقچی گه‌وره‌ وتووێژکه‌ری ناوکی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی ئێرانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند شاندێکی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپاش به‌شدار ده‌بێت له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکادا. به‌ڕێز ئه‌راقچی ئاماژه‌شی به‌وه‌ کردووه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌و سزایانه‌ ده‌کرێن که‌ سه‌پێندراونه‌ته‌‌ سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌یه‌وه‌.

بڕیاره‌ وتووێژی ناوکی نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهان ڕۆژی 16 ی مانگی شه‌ش ده‌ستپێبکاته‌وه‌.
زلهێزه‌کانی جیهان بریتین له‌ پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان واته‌؛ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕوسیا، چین، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌هائه‌ڵمانیاش
زلهێزه‌کانی جیهان له‌ مانگی 11 ی ڕابوردوو له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتنه‌ ڕێکه‌وتنێکی به‌رایی و به‌ پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران سنوردار کرا له‌ به‌رامبه‌ر سوک کردنی به‌شێکی سزاکان له‌سه‌ر ئێران.
کاربه‌ده‌ستان هیوادارن تا ڕۆژی 20 ی مانگی 7 ، ڕێکه‌وتنی کۆتایی نێوانیان مۆر بکرێت.
XS
SM
MD
LG