Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات ڕێژه‌ی قازانجی قه‌رز بۆ خوێندن که‌م بکرێته‌وه‌


سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت خوێندکارانی زانکۆ پێویسته‌ ڕێگایان پێبدرێت پاش ته‌واوکردنی خوێندنیان گرێبه‌ستی قه‌رزی خوێندنیان نوێ بکه‌نه‌وه‌ تا ڕێژه‌ی قازانجی قه‌رزه‌که‌ که‌م بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باری گرانی سه‌رشانیان سوکتربێت.
له‌ وتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی ده‌خوازێت یاسایه‌ک بۆ یارمه‌تیدانی خوێندکاران په‌سه‌ند بکرێت.
ئه‌و پشتویانی له‌ یاسایه‌ک ده‌کات که‌ خه‌رجی نوێکردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی قه‌رز بۆ خوێندکاران خۆڕایی بکات ئه‌رکی ئه‌مه‌ش بکه‌وێته‌ سه‌ر باجی ملیۆنێره‌کان. ئه‌م یاسایه‌ش به‌رهه‌ڵستی هه‌یه‌.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی له‌ کاتێکدا هیچ شتێک له‌ زانکۆ گرنگتر نییه‌ هیچیش له‌و گران تر نییه‌.
له‌ وتاری هه‌فتانه‌ی کۆمارییه‌کانیشدا ئه‌ندامی کۆنگرێس نوێنه‌ری فلۆریدا جێف مێله‌ر وتاره‌که‌ری ڕۆژی شه‌ممه‌ی‌ پێشه‌که‌ش کرد و تیایدا سه‌نگی خسته‌ سه‌ر کێشه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری سه‌ربازه‌ دێرینه‌کانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌ گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاریی له‌ مێژووی خزمه‌تگوزاری کاروباری سه‌ربازه‌ دێرینه‌کان ناودێری کرد. میله‌ر گوتی ئه‌مه‌ریکا شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ بزانێت ئایه‌ سه‌رۆک په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی شته‌کان چاک بکاته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG