سه‌رۆکی ئۆکرانیا پیرتۆ پرۆشینکۆ له که‌یڤی پایته‌خت ،له به‌رده‌م په‌رله‌مان و ڕێبه‌رانی جیهانی و که‌سه ناوداره‌کان له ناویاندا جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن، وه‌کو پێنجهه‌مین سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته له‌و کاته‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه سوێندی یاسایی خوارد.
له میانه‌ی وتاری ده‌ستبه‌کاربوونیدا به‌ڕێز پرۆشینکۆ گوتی لکاندنی هه‌رێمی کرێم به ڕووسیاوه قه‌بوڵ ناکات.
ڕێبه‌ری نوێی ئۆکرانیا په‌یمانی داوه وتووێژ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا بکات که له‌وێ جوداخوازانی سه‌ر به ڕوسیا له‌گه‌ل هێزی ئۆکرانیا به‌شه‌ڕهاتن.
به‌ڕێز پرۆشینکۆ له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 ی مانگی 5 دا له نێو 21 پاڵێوراودا زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.