له‌مڕۆدا یه‌کێک له پرسه گرنگه‌کانی له شه‌قامی کوردی‌دا باسی لێده‌کرێت ئه‌وه‌یه چۆن نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا بتوانن سه‌نگی کورد له نێوه‌نده گرنگه‌کانی به‌غدادا بپارێزن و ئه‌و جیاوازیانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هه‌ن نه‌یبه‌نه به‌غدا.
سروه عه‌بدولواحید، کاندیدی هه‌ڵبژێردراو بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له هه‌موو شتێک گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره کورد به یه‌ک گوتاری سیاسیه‌وه بچێته به‌غدا و به‌شداری کردن له حکومه‌ت و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان و دروستکردنی فراکسیۆنێکی کوردی بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له په‌رله‌ماندا بکاته پاکیجێک و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه کار بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح. سروه عه‌بدولواحید ده‌شڵێت ئه‌و لێدوانانه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد که تا ئێستا ده‌بیسترێن سه‌باره‌ت به یه‌کڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی له به‌غدا دڵخۆشکه‌رن به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه تاچه‌ندێک لایه‌نه کوردیه‌کان په‌یوه‌ست ده‌بن به پره‌نسیپه سه‌ره‌کیه‌کانی باسی ده‌که‌ن و خۆڕاگربن و له‌به‌ردانه‌واندن نه‌که‌ن له‌سه‌ر دۆسێ سه‌ره‌کیه‌کانی په‌یوه‌ستن به هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: