به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ئه‌وه‌ی له 15 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 2005 وه له ڕیفراندۆمێـکی گشـتیدا په‌سه‌ندکرا، تیایدا هاتووه که ده‌بێت کێشه‌کانی ناوچه دابڕاوه‌کان هه‌تا 31 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2007 چاره‌سه‌ربکرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا وا شه‌ش سـاڵ و نیو به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ش تێپه‌ڕ بوو، هێشـتا هه‌نگاوی گه‌وره به ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێکردنی نه‌نراوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێـک له عێراقیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و به‌نده کاتی یاسایی خۆی تێپه‌ڕکردووه، بۆیه چیدی پـێویست به جێبه‌جێـکردنی ناکات.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه کوردیـیهکان زیاتر له بۆنه‌کاندا باس له سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێـکی ڕژد به‌دی ناکرێت.
له ئێسـتادا هێنده‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتان بووه‌ته گرفتی سه‌ره‌کی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و کێشمه‌کێشی نێو کورده‌کان، نیو هێنده به‌ندی 140 بابه‌تی باسیش نیـیه.
کۆمه‌ڵێـک پـرسیار لێردا گه‌ڵاڵه ده‌بن، له‌وانه کێ هۆکاری جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌م به‌نده‌یه؟ ئایا حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه یان کورد خۆیه‌تی یانیش لایه‌نی ده‌ره‌کی؟ ئایا خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه هیوایان ماوه ئه‌و به‌نده به ئه‌نجام بگات؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی.
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیستی زه‌رد.
دکتۆر میرزا دنایی، ڕاوێژکاری ده‌سته‌ی کاروباری ناوچه دابڕاوه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.