سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له ڕێوڕه‌سمێـکدا به بۆنه‌ی حه‌فتاهه‌مین سـاڵیادی هێرش بۆ سه‌ر نۆرمه‌ندی، ئه‌وه‌ی وایکرد شـکست به نازیـیه‌کانی ئه‌ڵمانیا بهێنرێت، ڕێزی له سه‌ربازانی دێرینی سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی گرت.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی له که‌ناری ئۆماهای نۆرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسا سـتایشی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی کرد و گوتی هه‌وڵێـکی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی له ناو نه‌چێت له ده‌مێـکدا ئه‌و ئازادیـیه له ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدا بوو. سمکۆ عه‌زیز له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.
نزیکه‌ی 160 هه‌زار له هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له ڕۆژی شه‌شی مانگی شه‌شی سـاڵی 1944 دا به په‌ره‌شووت دابه‌زینه سه‌ر که‌ناره‌کانی نۆرمه‌ندی، ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هێرشی ده‌ریایی بوو له مێژووی له‌شـکریدا. هه‌تا کۆتایی ئه‌و ڕۆژه نزیکه‌ی 4500 سه‌رباز کوژران و ده‌رئه‌نجام ئه‌م کرده له‌شـکریـیه بووه مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانان له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا.
له وته‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما سـتایشی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره دێرینانه‌ی کرد، ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له‌م هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌ی هاوپه‌یماناندا کردبوو، ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی مێژووی مرۆڤایه‌تی گۆڕی و سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کارێـکی گرنگه که چیرۆکی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه له یاده‌وه‌ری جیهانی ئاینده‌دا بمێنێته‌وه.
له ده‌سـپـێـکی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسیش گوتی ئه‌و قوربانیـیانه‌ی سه‌ربازه‌کان دابوویان جیهانی گۆڕی و ده‌شڵێت ئێمه قه‌رزاری ئه‌و سه‌ربازانه‌ین که له پـێناوماندا گیانیان به‌خشی.
به هه‌زاران له جه‌نگاوه‌رانی دێرین به‌شـداری له بۆنه‌ی ڕه‌سمی ئه‌مڕۆی ئه‌م یاده‌وه‌ریـیه‌دا ده‌که‌ن، له‌وانه جیم مارتنی ئه‌مه‌ریکایی له هێزی ئاسمانی 101 .
هاوکات جه‌نگاوه‌رانی دیکه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نه‌وه‌ده‌کاندایه ئه‌م سـاڵڕۆژه به شێوه‌یه‌کی زیاتر هێمنانه ده‌که‌نه‌وه و ته‌ماشای هه‌ڵاتنی خۆر له‌سه‌ر که‌ناری نۆرمه‌ندی ده‌که‌ن.
ڕابه‌رانی 18 وڵات به‌شداری له حه‌فتاهه‌مین سـاڵڕۆژی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا ده‌که‌ن.