چه‌کداران که وابڕوا ده‌کرێت سه‌ر به بۆکۆ حه‌رام بن له هه‌ڵمه‌تێکی نوێ‌دا به سه‌دان که‌سی سیڤیلیان له هه‌رێمی باکوری خۆرهه‌ڵاتی نایجیریا کوشتووه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن چه‌کدران هه‌ردوو ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر به‌لای که‌م 3 گوند له ناوچه‌ی گۆزای سه‌ر به هه‌رێمی بۆرنۆ ، ئه‌م شوێنه بنکه و قه‌ڵای گروپی ئیسلامی ڕادیکالی بۆکۆ حه‌رامه.
جێی ئاماژه‌یه، گه‌یاندنی هه‌واڵی هێرشه‌کانی چه‌کدارانی بۆکۆ حه‌رام بۆ پایته‌ختی هه‌رێمه‌که له لایه‌ن زیندوماوان و ده‌ربازبوان له په‌لاماره‌کانی میلیتانه‌کان نزیکه‌ی دوو ڕۆژی پێچوو بوو ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فۆن و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی مه‌ترسیداری سه‌فه‌رکردن.
گوندنیشینان ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن میلیتانه‌کان که به‌رگی له‌شکریـیان پۆشیبوو، که‌وتنه گولـله‌بارانکردنی هاوڵاتیانی گونده‌کان و هه‌روه‌ها سوتاندنی ماڵ و بازاڕه‌کانی ناوچه‌که و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن که چه‌کدارانی بۆکۆ حه‌رام ئێستا ئاڵای خۆیان له‌سه‌ر چه‌ند گو‌ندێکی ناوچه‌که هه‌ڵداوه و کۆنترۆڵی گونده‌کانیان کردووه.
له لایه‌کی تره‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چه‌کداران که بڕوا ده‌کرێت میلیتانانی بۆکۆ حه‌رام بووبن، هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌ی مه‌ده‌گالی .
په‌یامنێری به‌شی هاوسای ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێرشبه‌ران ئاگریان له فه‌رمانگه‌ی حکومه‌تی خۆجێی و له کڵێسه‌یه‌کیش به‌رداوه و چه‌ند که‌سێکی هێزی ئاسایش که له ناوچه‌کدا بوون هه‌ڵهاتوون.