Accessibility links

چه‌کداران هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر شـاری سامه‌ڕای باکوری به‌غدا

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر شـارێـکی زۆرینه‌ سووننه‌ له‌ باکوری به‌غدا و له‌ ئاکامدا 7 که‌س له‌ هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون و هه‌روه‌ها هێرشبه‌ره‌کان ده‌سـتیان گرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که‌دا.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن هێرشه‌که‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر شـاری سامه‌ڕا ده‌سـتیپـێـکرد، کاتێـک ده‌یان چه‌کدار به‌ ئۆتۆمبیلی SUV یه‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر خاڵه‌کانی پـشـکنین و بنکه‌کانی پـۆلیس له‌ سه‌رانسه‌ری شاره‌که‌.
هێزه‌کانی له‌شـکر لای خۆیانه‌وه‌‌ که‌وتوونه‌ته‌ بۆردومانکردنی چه‌کداره‌کان و هه‌روه‌ها هه‌لیکۆپـته‌ریان بۆ سه‌ر ئاسـمانی ناوچه‌که‌ ناردووه‌ و توانیویانه‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌ک پاشه‌کشه‌ به‌ هێرشبه‌ره‌کان بکه‌ن، که‌ هه‌رچه‌نده‌ هێشـتا ده‌سـتیانگرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که‌.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن جگه‌ له‌و 7 پـۆلیس و سه‌ربازه‌ی گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌، چه‌ندان له‌ هێرشبه‌ره‌کانیش کوژراون.
XS
SM
MD
LG