خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو باره‌گایه‌کی خه‌لیفه حه‌فته‌ر جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینکراو لیبی له نزیک شـاری بنغازی کرده ئامانج و له ئاکامدا 3 که‌س کوژران و 4 که‌سی دیکه برینداربوون.
عه‌قید محه‌مه‌د حیجازی گوته‌بێژی حه‌فته‌ر گوتی له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه خه‌لیفه حه‌فته‌ر به سه‌لامه‌تی ڕزگاری بوو، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی له‌شـکری ده‌ڵێن برینداربووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌ش کراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن سه‌رۆکی هێزی ئاسـمانی لیبیا عه‌مید سه‌قر ئه‌لجروشی که هاوپه‌یمانی حه‌فته‌ره ئه‌ویش له‌و هێرشه‌دا برینداربووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام چاودێران گومانیان له کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانه که له ئێسـتادا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی لیبیا حه‌فته‌ر ده‌سـتی به هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری له دژیان کردووه.