له سه‌رووبه‌ندی ئه‌و چاکسـازیـیانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئۆکرانیا هاتوونه‌ته ئاراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له پـۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چن له پاش 25 سـاڵ له نه‌مانی کۆمۆنیسـتی، سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌بێت جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که خوازیاری ئازادین.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له بیره‌وه‌ری ڕۆژێـکی ئازادی‌دا له وارشۆ، به‌ڕێز ئۆباما یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی نیمچه ئازادی سـاڵی 1989 ی پـۆڵه‌ندای به‌رز نرخاند و به سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ی بۆ ئازادی ناودێرکرد.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌نووکه جیهانی ئازاد یه‌کگرتووه له به‌رامبه‌ر تاکتیـکی ڕه‌شی ڕووسیا له ئۆکرانیا، که له مانگی سێـیه‌وه هێزه‌کانی ڕووسیا ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر کریمه‌دا.
به‌ر له‌و مه‌راسیمه‌ی سـازکرا به‌بۆنه‌ی 25 هه‌مین سـاڵیادی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموکراسی بۆ پـۆڵه‌ندا، به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئۆکرانیا پـێترۆ پـۆرۆشینکۆ له وارشۆ کۆبووه‌وه و پـێی ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مه‌ریکا به بڕی 5 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی ناکوشنده پـێشکه‌شی ئۆکرانیا ده‌کات، تاوه‌کو یارمه‌تی هێزه له‌شـکریـیه‌کانی بدات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.
ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌رخان ده‌کرێت بۆ کڕینی گولـله‌به‌ن و دوربینی شه‌و و ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ده‌بێت کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پـشـتیوانی له‌و هه‌وڵانه بکات که ده‌درێن بۆ دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ڕووسیا و هه‌روه‌ها مسۆگه‌ر بکرێت ڕووسیا پاره و چه‌ک پـێشـکه‌شی جوداخوازان له ئۆکرانیا ناکات. گوتیشی ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌بێت جیهان ئاماده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له دژی ڕووسیا.