Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: پارته‌ کوردیه‌کان ئێراده‌ی سیاسیان له‌ ده‌ستی خۆیاندا نییه‌

  • Jani Diylan

dr_kameran_mentik دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

dr_kameran_mentik دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک


دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: پارته‌ کوردیه‌کان ئێراده‌ی سیاسیان له‌ ده‌ستی خۆیاندا نییه‌
کورد سه‌ره‌رای هه‌وڵدانه‌کان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆێ، تا ئێستا پێی نه‌کراوه‌ له‌ کار و بریاره‌کانیدا یه‌ک ده‌نگ بێت. له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ل لایه‌نه‌کان باس له‌وه‌ کرا به‌ جیا دانووستاندن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاێنده‌ی عێراق هێڵی سووره‌ ، به‌ڵام ئێستاکه‌ میدیاکان باس له‌ دانشتنی جیا جیا ده‌که‌ن.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره‌ یه‌کبوونی ناو ماڵی کوردی ئه‌وه‌ی تا ئێستا باس ده‌کرێت زۆرتر له‌ درووشم ده‌چێت تاکو راسته‌قینه‌، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاێ ناو ماڵی کورد بکه‌ێت به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر نا ته‌ندرووست رێکخراوه‌. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پارته‌ سیاسیانه‌ی له‌ کوردستاندا هه‌ن، به‌ داخه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات و به‌ ئۆپۆزسیۆنی پێشووتریش به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ئیراده‌ی سیاسی خۆیان له‌ ده‌ستی خۆیان نییه‌. دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت ئه‌و سیاسه‌ت کردنه‌ی‌ که‌ ده‌ێکه‌ن بێگومان فیشاری لایه‌نه‌کانه‌ وه‌ یاخود ئه‌و هێزانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌دان و ره‌نگ بێ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زۆر توندن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ نابێ له‌گه‌ڵ لایه‌نێک دابنیشن، دوواتر خۆیان له‌ ژێر فیشاری هێزه‌ هه‌رێمیه‌کاندا داده‌نیشن".
XS
SM
MD
LG