فه‌له‌ستینیه‌کان حکومه‌تی یه‌کگرتوو داده‌مه‌زرێنن
سه‌رۆکی فه‌ڵستینی مه‌حمود عه‌باس سوێندی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نوێ دراوه له نێوان فه‌تح و حه‌مه‌س، که هه‌ردوو گروپ بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ به جیا که‌ناری رۆژئاوا و که‌رتی غه‌ززه به‌رێوه بردوون.
ئاهه‌نگه‌که له رۆژی دووشه‌ممه له رامه‌ڵا به‌رێوه چوو پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا ناکۆکیه‌کانیان له باره‌ی بریارێک له لایه‌ن عه‌باسه‌وه که وه‌زاره‌تی کاروباره‌کانی زیندان تێدا نه‌بێت چاره‌سه‌ر کرد.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڕوانێته حه‌مه‌س وه‌کو رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی و له رۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان نگرانی خۆی بۆ عه‌باس ده‌ربری له باره‌ی روڵی گروپی ئیسلامی حه‌مه‌س له هه‌ر حکومه‌تێکی فه‌لستینیدا.
ووته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جین پساکی ووتی عه‌باس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دڵنیا کردووه که حکومه‌ته‌که پابه‌ند ده‌بێت به نه توند و تیژی و دان پێنان به ئیسرائیل و کێری ووتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به پێی پێکهاته، رێباز و کرداره‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و حکومه‌ته بریار ده‌دات.