Accessibility links

دیار ئیبراهیم: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریاش هه‌ڵوێستی هه‌بێت

  • Balen Salih

چه‌کداره‌کانی داعش له‌ ناوچه‌کانی سه‌ری کانی له‌ سوریا که‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن، هێرش ده‌که‌ن ده‌یان خه‌ڵکی سیڤیڵ ده‌کوژن.

دیار ئیبراهیم، ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیه‌کانی توڤگه‌را جڤاکا دیموکراتیک (ته‌ڤده‌م) ده‌ڵێت ئه‌وه‌ دوو سێ مانگه‌ تیرۆریستانی داعش به‌ به‌کارهێنانی چه‌کی قورس هێرش ده‌که‌ن و خه‌ڵکی سیڤیڵی کوردستانی سوریا ده‌کوژن، وه‌ ده‌شڵێت ئه‌وه‌تا له‌ ده‌ڤه‌ری سه‌ری کانی کۆمه‌ڵکوژییان کردووه‌ و ده‌یان خه‌ڵکی بێتاوانیان کوشتووه‌ که‌ ژن و منداڵیش له‌ نێو قوربانیه‌کاندا هه‌ن.

به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌خنه‌ و ناريزایی خۆشی به‌رامبه‌ر ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئۆپزسیۆنی سوریاش به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌کرێن له‌ سوریا و ده‌ڵێت مه‌خابن تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بووه‌ و نازانن هه‌ر زیانێک له‌ دۆزی کورد له‌ سوریا بکه‌وێت ئه‌و یانی گورزێک به‌رامبه‌ر ئۆپزسیۆنی سوریا خۆی.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دیار ئیبراهیم ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیه‌کانی توڤگه‌را جڤاکا دیموکراتیک (ته‌ڤده‌م) کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG