وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان جوبران باسیل ئاگاهی ده‌دات له‌وه‌ی ڕه‌نگه وڵاته‌که‌ی چیتر نه‌توانێت له‌وه زیاتر ئاواره‌ی سوری له‌خۆبگرێت و شیانی هه‌یه به‌هۆیه‌وه هه‌ره‌س بهێنێت و به‌وه‌ش ئاکامی خراپی به‌سه‌ر ناوچه‌که و ئه‌وروپاش ده‌بێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ فرانک ڤالتێر شـتاینمایه‌ر هاوتا ئه‌ڵمانیـیه‌که‌ی، جوبران باسیل گوتی لوبنان چیتر ناتوانێت چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری سیاسی بکات بۆ قه‌یرانی سوریا تاوه‌کو له سیاسه‌تی واڵاکردنی ده‌روازه‌کانی وڵاته‌که‌ی به ڕووی ئاواره‌ی سوریـیه‌کان نه‌گۆڕێت. گوتیشی ده‌بێت لوبنان ڕێوشوێنی ئه‌وتۆ بگرێته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی هه‌ره‌سهێنان به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه.
باسیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌گه‌ربێت و لوبنان به‌م هۆیه‌وه هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌وا ئاکامی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئه‌وروپا ده‌بێت، به گوته‌ی خۆی له قه‌یرانی ئۆکرانیا کاریگه‌ری مه‌ترسیدارتری ده‌بێت.
گوتیشی پـێشنیاری بۆ هاوتا ئه‌ڵمانیـیه‌که‌ی کردووه که ئه‌ڵمانیا کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی سـازبکات بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاواره سوریـیه‌کان تاوه‌کو کۆمه‌کی لوبنان و ڕێـکخراوه‌کانی به‌هاناچوون بکه‌ن.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی په‌نابه‌رانی سوری کێشه ڕاسته‌قینه‌که نیـیه، به‌ڵـکو به‌رده‌وامبوونی ئه‌و توندوتیژیه‌یه که سوریای گرتۆته‌وه.
پاشـان شـتاینمایه‌ر گوتی ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه زیاده‌کات که له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی میوانداریـیان ده‌کات. ئاماژه‌ی به‌وه کرد له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ژماره‌که ده‌گاته 30 هه‌زار په‌نابه‌ر.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له 1.1 ملیۆن ئاواره‌ی سوری له لایه‌ن ڕێـکخراوی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له لوبنان تۆمارکراون. پـێشـبینی ده‌کرێت هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ ژماره‌که بگاته ملیۆن و نیوێـک، ئه‌مه‌ش یه‌ک له‌سه‌ر سێی کۆی ژماره‌ی دانیشـتوانی لوبنانه.