Accessibility links

ژاپـۆن ده‌ڵێت ئاماده‌یه‌ ڕۆڵێـکی زیاتری هه‌بێت بۆ ڕاگرتنی ئاشـتی


شینزۆ ئابی، سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه‌ ڕۆڵێکی چالاکانه‌ تری ببێنێت بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌دا.
له‌ لێدوانێکدا بۆ کاربه‌ده‌ستانی به‌رگری و پسپۆڕانی له‌شکریی له‌ سه‌نگاپورا سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موو وڵاتان ڕه‌چاوی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بن و وابه‌سته‌شی بن.
شینزۆ ئابی ده‌ڵێت ژاپۆن ته‌واوی پشتیوانی خۆی دابین ده‌کات بۆ هه‌وڵه‌ ئاشتیانه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌ ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. ئه‌م وڵاتانه‌ کار له‌سه‌ر دابینکردن و پاراستنی ئاسیشی ده‌ریا و ئاسمانی وڵاته‌کانیان ده‌که‌ن.
ژاپۆن یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵ چیندا دووچاری مشت و مڕی سنوری ناوچه‌کان بووه‌ له‌گه‌ڵ چیندا.
XS
SM
MD
LG