شاندێکی باڵای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبووه‌وه بۆ تاووتوێکردنی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ڕووبه‌ڕووی پارتی چاره‌سه‌ر بوونه‌ته‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی شاندی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی داوایان کردووه تا په‌رله‌مان ڕۆڵی خۆی ببینێت له چاره‌سه‌رکردنی گرفتی پێنه‌دانی مۆڵه‌ت به پارتیه‌که و هه‌روه‌هاش سه‌ر له نوێ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسه‌کانیان له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک.
نه‌جیبه عومه‌ر، هاوسه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی ده‌ڵێت پێشتر له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕیار بوو شاندی پارتی چاره‌سه‌ر بچنه په‌رله‌مان به‌ڵام ئاسته‌نگی بۆ دروستکرا له‌لایه‌ن وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و پۆلیس و ئاسایشانه‌ی که به‌ناو سه‌ر به حکومه‌تی هه‌رێمن به‌ڵام له ڕاستیدا هی پارتی دیموکراتی کوردستانن.
هاوسه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ر ده‌ڵێت ده‌مێکه پارتی دیموکراتی کوردستان ئاسته‌نگ دروست ده‌کات تا پارتی چاره‌سه‌ر مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رنه‌گرێت و ده‌شڵێت هێرشه‌کانی کرانه سه‌ر ئۆفیسه‌کانیان به شێوازێکی زۆر نادیموکراتیانه و دوور له هه‌موو پێوه‌رێکی یاسایی بوون.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی چاره‌سه‌ر مۆڵه‌تی یاسایی نه‌بووه چۆن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردووه؟ هاوسه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ر ده‌ڵێت به‌پێی پێوه‌ره‌کانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن پارتی چاره‌سه‌ر هه‌موو پێوانه یاساییه‌کانی تیادا هه‌یه و ده‌شڵێت به‌هۆی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست له هه‌رێمی کوردستاندا تا ئێستا مۆڵه‌تی کارکردنی سیاسیانه‌یان نه‌دراوه‌تێ.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: