حکومه‌تی ژاپۆن ده‌ڵێت کۆریای باکور قایل بووه به سه‌رله‌نوێ لێکۆڵینه‌وه بکرێت سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیه ژاپـۆنیانه‌ی له میانه‌ی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاکاندا له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه ڕفێندرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شێنزۆ ئابی سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن ستایشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆریای باکوری کرد و به هه‌نگاوی یه‌که‌می ناودێرکرد به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ که له مێژه زیانی به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان کۆریای باکور و ژاپۆن گه‌یاندووه.
شایه‌نی باسه حکومه‌تی کۆریای باکور له ساڵی 2002 دا دانی به‌وه‌دا نا که ئه‌وان 13 هاوڵاتی ژاپـۆنیان ڕفاندبوو تاوه‌کو سیخوره‌کانیان ئاشنا بکه‌ن به کو‌لتوری ژاپۆنی.
دواتر 5 له رفێندراوه‌کان راده‌ستی ژاپۆن کرانه‌وه، به‌ڵام کۆریای باکور ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌وانی دیکه له ژیاندا نه‌ماون. به‌ڵام خه‌ڵکانێک له ژاپۆنیه‌کان ئه‌و گومانه‌یان هه‌یه که به‌لای که‌م نزیکه‌ی 10 هاوڵاتی دیکه‌ی ژاپۆنی رفێندرابن.
بڕیاری ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌که پاش سێ ڕۆژ له وتووێژی ئاسـت به‌رزی نێوان کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باکور و ژاپـۆن له سوید هات.
ژاپـۆنیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کۆریای باکور به نیازه سزاکانی سه‌ر کۆریای باکور سووک بکات.