جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وتاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وڵات ته‌رخان کرد بۆ به‌لاوه‌نانی نیگه‌رانیه‌کانی په‌یوه‌ست به توانای ئابوری چین.
له وته‌که‌یدا بۆ کۆمه‌ڵێک له ده‌رچوانی خۆێندکارانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریکایی جۆ بایدن گوتی" چین 5 هه‌تا 8 جار زیاتر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا زانایان و ئه‌ندازیاران ساڵانه پێده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام تاکه داهێنانێـک یان پـرۆژه داهێنانێـکم پـێ بڵێن له چینه‌وه هاتبێت.
هاوکات جۆ بایدن له وته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان کرد، کاتێک خه‌ڵکانێکی زۆر له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا له هه‌ڵکشانی توانای ژاپۆن ده‌ترسان و وایان ده‌زانی که ژاپۆن قوتمان ده‌دات و هه‌روه‌ها ده‌یان گوت که ژاپـۆن ئایندیه.
جۆ بایدن گوتیشی که چین جێگه‌ی ژاپۆنی گرتۆته‌وه، وه‌ک ئاسته‌نگێکی نوێی ئابوری بۆ ویلاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که هیواداره چین و ژاپۆن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له کۆتایی ئه‌م ده ساڵه‌دا به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر وه‌ها پێشبینی ده‌کرا که چین وه‌ک مه‌زنترین ئابوری جیهان پێشی ئه‌مه‌ریکا ده‌داته‌وه.
به‌ڵام وێڕای ده‌یان ساڵ له گه‌شه‌ی خێرای چین، که‌چی ئابوری چین ڕووبه‌روی ئاسته‌نگ و گرفتی گه‌وره ده‌بێته‌وه، له‌وانه نایه‌کسانی داهاتی هاوڵاتیان و گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها پـیسبونی ژینگه‌که‌ی.