عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، سه‌رۆکی پێشوی سوپای میسر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یدا سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنی له دژی رکه‌به‌ره‌که‌ی حه‌مدین سه‌باحی تۆمارکردووه.
ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی سێ رۆژی ده‌نگدان له میسر، ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه کۆتایی هات، ئه‌وه ده‌رده‌خات که سیسی پتر له 93% ی ده‌نگه‌کانی به ده‌ستهێناوه. هاوکات حه‌مدین سه‌باحی رکه‌به‌ری پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی ته‌نها 3% ی ده‌نگه‌کانی چنیوه‌ته‌وه ، ناوبراو دانی به شکسته‌که‌ی هێنا و گوتی خواستی هاوڵاتیانی میسری قبوڵه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی دڵنیابوو له سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی، به‌ڵام ناوبراو داوای له میسریاکان کرد به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رینی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری وڵات هه‌ستێنێته‌وه و هه‌روه‌ها کۆتایی به پشێوی سیاسی له میسردا بهێنێت. هاوکات کۆمسیۆنی ئه‌وروپایی گوتی؛ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی میسر به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و بێده‌نگی به‌ڕێوه‌چوو ، جگه له روودانی چه‌ند کێشه‌یه‌کی پرۆسه‌ی ده‌نگدان نه‌بێت، وه‌ک بانگه‌شه‌کردنی هه‌ڵبژاردن له نزیک بنکه‌کانی ده‌نگدان.