Accessibility links

مێزگردێـک له‌ باره‌ی وتاری سه‌رۆک ئۆباما که‌ تایبه‌ت بوو به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا

  • Haider Kareem

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له‌ وتارێـکیدا به‌بۆنه‌ی ده‌رچوانی ئه‌مسـاڵی ئه‌کادیمیای له‌شـکری وێست بۆینت له‌ ویلایه‌تی نیویۆرک باسی له‌ تێڕوانینی خۆی کرد سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ سـاڵانی کۆتایی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا و گوتی دوره‌په‌رێزبوونی ئه‌مه‌ریکایی بژارێـک نیـیه‌، به‌ڵام هه‌موو گیروگرفته‌کان به‌ کرداری له‌شـکری چاره‌سه‌ر ناکرێن. هه‌روه‌ها باسی پشـتیوانی کرد بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و وڵاتانی دراوسێی و پاشـان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌وا بۆ یه‌که‌م جاره‌ هه‌لێـک له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران به‌ ڕێگای ئاشـتیـیانه‌.
سه‌باره‌ت به‌م وتاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مێزگردێـکی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ سـازکرد:
محێدین پاڵانی، شاره‌زای سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ که‌نه‌دا.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی، مێژووناس و شاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌مه‌ریکا.
XS
SM
MD
LG