تاران پشـتڕاستی کرده‌وه ده‌عوه‌تنامه‌یه‌کی دۆسـتانه‌ی له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه پـێگه‌یشتووه به مه‌به‌سـتی سه‌ردانی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ وڵاته‌که‌یان له چوارچێوه‌ی ڕێـکخراوی هاروکاری ئیسلامی‌دا.
ڕۆژنامه‌ی ئیعتمادی سه‌ر به چاکسـازیخوازه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له زاری حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی ده‌عوه‌تنامه‌که په‌یوه‌ندی به کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێـکخراوی هاوکاری ئیسلامیـیه‌وه هه‌یه که بڕیاره له 18 و 19 ی مانگی شه‌ش له شـاری جه‌دده به‌ڕێوه‌بچێت.
پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا، سعود فه‌یسه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه گوتی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له پـێناو باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ڕیاز و تاران دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێی بکات.
حه‌سه‌ن ڕوحانی له‌وه‌تای له مانگی شه‌شی سـاڵی 2013 وه پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی گرتووه‌ته‌ده‌ست چه‌ندان جار په‌یامی دۆسـتانه‌ی ئاڕاسته‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له که‌نداو کردووه. مانگی سێی ڕابردوو سه‌ردانی سه‌ڵته‌نه‌تی عوممانی کرد. هه‌روه‌ها مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی 4 وڵاتی عه‌ره‌بی له ناوچه‌که کرد.
پاش دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی له ئێران له سـاڵی 1979 ، په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تاران و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب گرژبوون، به‌ڵام له‌م چه‌ند سـاڵه‌ی دوایی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه هێنده‌ی دیکه ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه خراپتربوون.