جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا هه‌لیـکۆپـته‌رێـکی له‌شـکری ئۆکرانیایان خستووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا 14 سه‌رباز کوژراون که یه‌کێـکیان جه‌نه‌ڕاڵ بووه.
سه‌رۆکی کاتی ئۆکرانیا ئه‌لێگزانده‌ر تورچینۆڤ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت "تێرۆرسـتان" له نزیک شـاری سلۆڤیانسکی ژێر ده‌سـتی جوداخوازان موشه‌کی سه‌ر شانیان به‌کارهێناوه بۆ خستنی هه‌لیکۆپـته‌ره‌که.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رکرده‌یه‌کی جوداخوازه‌کان گوتی تاقمه‌که‌ی 4 چاودێری ئه‌وروپایی‌یان ده‌سـتبه‌سه‌رکردووه، ئه‌وانه‌ی له‌وه‌تای ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه بێ‌سه‌روشوێنن.
ڤیاچێزلاڤ پـۆنۆمارێڤ که به سه‌رۆکی شاره‌وانی سلۆڤیانسک ناودێرده‌کرێت، گوتی چاودێره‌کان له ڕه‌وشێـکی باشدان و ڕه‌نگه له‌م زووانه ئازادبکرێن.
گوتی هه‌رچه‌نده ڕێـکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئه‌وروپای ئاگادارکردووه‌ته‌وه که چاودێران به‌و ناوچه‌یه نه‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر چووبوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵێـکی دیکه‌ی چاودێران که له 11 که‌س پـێـکهاتوون له هه‌مان ناوچه ده‌سـتگیرکران، به‌ڵام دواتر ئازادکران. ئه‌م چاودێرانه له ئۆکرانیان به مه‌به‌سـتی که‌مکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کان و به‌دیهێنانی ئاشـتی و ئارامی.