Accessibility links

کۆچی دوایی مایا ئه‌نجیلۆ ده‌نگی پێشه‌نگ له‌ وێژه‌زانی و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مه‌ریکادا


سه‌رۆک ئۆباما له‌ کاتی به‌خشینی "خه‌ڵاتی ئازادی 2010" ی به‌ مایا ئه‌نجیلۆ له‌ 15ی مانگی 2ی 2011ی زایننی له‌ کۆشکی سپی
سه‌رۆک ئۆباما له‌ کاتی به‌خشینی "خه‌ڵاتی ئازادی 2010" ی به‌ مایا ئه‌نجیلۆ له‌ 15ی مانگی 2ی 2011ی زایننی له‌ کۆشکی سپی

مایا ئه‌نجیلۆ Maya Angelou هه‌ڵبه‌سڤان، نووسەر، شانۆ نووس، مامۆستای زانکۆ، ئاهەنگساز و هۆنه‌رمه‌ندی سینه‌ما خانمێک بوو کە گیانێکی تازەی بە باری کولتوور و وێژه‌زانی سەردەم بەخشی. بە گیان لە دەست دانی ئەو لە ڕۆژی چوارشەمە لە ئەیالەتی کاڕۆلینای باکوور، دەنگێکی پێشەنگ لە وێژه‌زانی و ئەده‌بیاتی ئەمەریکا دا ئارامی گرت. فەیت لەپیدس سەبارەت بە ژیان و قوناخەکانی پێشەیی ئه‌نجیلۆ زانیاری زیاترمان بۆ دابین دەکات.

مایا ئەنجیلۆ لە ساڵی ١٩٢٨ی زاینی لە شاری سێنت لویسی ئەیالەتی میزوری Saint Louis, Missouri ئەمەریکادا لە دایک بوو و زۆربەی ژیانی ساوایی لە گەڵ دایکە پیرەی لە سته‌مپسی ئارکانزاس Stamps, Arkansasدا بە سەر برد. بۆ ڕەش پێستەکانی باشوور، ئەو ساڵانە سه‌رده‌می جیاوازی دانانی نژادی و دۆخی سەختی ئابووری بوو. وەک ئه‌نجێلۆ خۆی دەڵێت ئەوەی کە وای کرد ژیان بە سنگفرەوانی وەربگرێت، ئەو داستان، گۆرانی و ژیر و وشیاری خەڵک بوو کە لە وەچەیەک ڕا بۆ وەچەیەکی تر بە میرات گەیشتووه‌. جارێکیان ئه‌و گێرایه‌وه‌ کە چلۆن لە کلیسای ڕەش پێستانی نزیک ماڵیان هۆنەر کارتێکردنێکی سێحراوی لە ئەو دا کرد:

ئه‌نجیلۆ

"ئەو کلیسایەی کە ئەمن ده‌چووم بچووکتر لە هەر کلیسایەکی دیکه‌ وەک شوێنی هاندەر لە شارۆچکەکەمان دا بوو. کاتێک هەموو کەسانی نزاکاری بۆ ئەو کلیسایە کۆدبوونەوە، هەمووی دەگەیشتە ٣٢ کەس. و ئێستاش لە ئەو کلیسایە دا گەلێک سەبارەت بە هێز و توانای هۆنەر بۆ یارمەتی کردن بە مرۆڤایەتی فێربووم که‌ له‌ هه‌موو شتێک پڕبایخ تره‌."

ئه‌نجیلۆ قۆناخی ژیانی وێژه‌زانی و ئەدەبی دوای ئەوە دەست پێکرد کە جێمز باڵدوین James Baldwinی نووسەر و دۆستانی تری گوێیان لە داستانەکانی سەردەمی منداڵی ئەو بوو و بە جیدی داوایان لێکرد کە ئەو بە سەرهەتانه‌ بنووسێت. ئه‌نجیلۆ یەکەم بەسەرهاتی لە ساڵی ١٩٦٩ لە ژێر سەردێڕی "دەزانم بۆچی باڵندەکەی نێو قەفەس دەخۆێنێت،" چاپ و بڵاوکردەوە. ئەو نووسینه‌ی شەش بەشی دیکەشی بە دوا دا هات کە وتار، شێعر، شانۆنامەکان، و فیلمنامەکانیشی گرتنەوە.

وتەکانی دڵگەرمی بە خوێندکاران و سەرۆک کۆمارەکان دەبەخشی. ئەو بۆ بۆنه‌ی سوێنددانی سەرۆکایەتی سەرۆک بیڵ کڵینتن لە ساڵی 1993 بانگهێشتن کرا که‌ پارچە شێعرێک بخوێنێتەوە.

ئه‌نجیلۆ

"لیرە لە شۆر و شه‌وقی ئەم ڕۆژە نوێیە دا،
ئەو شانازی یەت هەیە بۆ دەرووبەر بڕوانی
و چاو لە چاوەکانی خۆشکت بکه‌ی
بڕوانی ڕووخساری براکەت.
چاو لە وڵاتەکەت بکەی و بە ئاسانی و بە هیواوە بڵێی
بەیانیتان باش."

هەروەها نیڵسۆن ماندێلا شێعرێکی ئانجیلۆی بە ناوی، "هێشتاش هەر لە کەل دێمە دەر،"ی لە ساڵی ١٩٩٤ وەک سەرۆکی ئافریکای باشوور خوێندەوە.

ئەگەرچی ئەو هەرگیز بۆ خوێندن نەچووە زانکۆ، بەلام ئانجیلۆ زیاتر لە ٣٠ خەڵاتی ڕێزلێنان و هەروها مێداڵی هۆنەرەکانی نیشتمانی و مێداڵی ئازادی هی سەرۆکایەتی پێ بەخشرا. درەنگانی ئەم حەوتوە، ئه‌نجیلا لە بەر هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌ پێناو مافەکانی مەدەنی لە لایەن لێژنەی بەسکتبا ڵەوە خەڵاتی پێدرا. ئەو ناچار بوو بەشداری کردن لە ئەو بۆنەیەدا لە بەر نالەباری تەندروستی هەڵوەشێنێت.

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی مەرگی ئه‌نجێلا لە تەمەنی ٨٦ ساڵی دا، زانکۆی وەیک فۆرستWake Forest، شوێنێک ئەو بۆ ماوەی سی ساڵان وانەی لێدەگۆتەوە، ئانجێلای وەک "خەزێنەیەکی نیشتمانی ناوزەد کرد کە ژیان و وانە گوتنی بوو بە هاندەر و دڵگەرمی پێدان بە ملیۆنها کەسی دەوری جیهان."
XS
SM
MD
LG