Accessibility links

عه‌بدوڵا حیجاب: ئه‌گه‌ر کورد چه‌ند نوێنه‌رێکی هه‌بێت بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌کرێ ده‌رگایه‌کی باش بکاته‌وه ‌بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی دۆزی خۆێ

  • Jani Diylan

Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

عه‌بدوڵا حیجاب: ئه‌گه‌ر کورد چه‌ند نوێنه‌رێکی هه‌بێت بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌کرێ ده‌رگایه‌کی باش بکاته‌وه ‌بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی دۆزی خۆێ
ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کوردانی به‌شه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان دانیشتووی وڵاتانی ئه‌وروپاییدان. ئه‌م کوردانه‌ چ روڵێک ده‌توانن له‌ ئاێینده‌ی ئه‌و وڵاتاندا بگێڕن.
عه‌بدوڵا حیجاب لێکۆله‌ر و شاره‌زای کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کوردانی دانیشتووێ وڵاتانی ئه‌وروپایی پێکه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ یه‌ک و به‌ یه‌ک ده‌نگ له‌سه‌ر دۆزێکی تاێبه‌ت کار بکه‌ن کاریگه‌ریه‌کی زۆریان ده‌بێت له‌سه‌ر رێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێیتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ بێگانه‌کان و هه‌ر وه‌ها له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد. کاک عه‌بدوڵا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من له‌و بروایه‌دا کێشه‌ی لۆبی زۆر گرنگه‌،ئه‌گه‌ر بێت و یه‌ک یان چه‌ند نوێنه‌ری کورد هه‌ڵبژێردێن بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌کرێ ده‌رگایه‌کی باش بکاته‌وه‌ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی دۆزی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆێ. کاک عه‌بدوڵا ده‌شڵێت به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی کورد خاوه‌ن گه‌نجینه‌یه‌که‌ له‌ خه‌باتی سیاسی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، ئازادی و یه‌کسانی ده‌توانن هه‌ر وه‌ها کاریگه‌ریه‌کی باشیان هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌رانی خۆیاندا".
XS
SM
MD
LG