Accessibility links

زانیار جه‌وهه‌ر: تیرۆریستان چاویان به‌ ئازادیه‌کانی خانه‌قین و ئارامیه‌که‌ی هه‌ڵ نه‌هات بۆیه‌ هه‌وله‌کانیان چڕتر کرده‌وه‌

  • Jani Diylan

Zanyar Jawhar

Zanyar Jawhar


زانیار جه‌وهه‌ر: تیرۆریستان چاویان به‌ ئازادیه‌کانی خانه‌قین و ئارامیه‌که‌ی هه‌ڵ نه‌هات بۆیه‌ هه‌وله‌کانیان چڕتر کرده‌وه‌
خانه‌قین هه‌ر له‌ کاتی ئازادکردنیه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌ و تا ئێستا به‌ ناوه‌نده‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، شارێکی ئارام و دوور له‌ توندو تیژی بووه‌. زۆرێک ده‌پرسن ئایا هاوسنووریی خانه‌قین له‌گه‌ڵ ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌کانی تردا هۆکاره‌ بۆ مه‌ترسیه‌ ئاسایشیه‌کان له‌ سه‌ر شاره‌که‌.
زانیار جه‌وهه‌ر رۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری سڤیل له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" خانه‌قین که‌ له‌ ساڵی 2003 ئازاد کرا سه‌قامگیریه‌کی ته‌واوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیبوو به‌ڵام تیرۆریستان زۆر هه‌وڵیان دا له‌ خانه‌قین نا سه‌قامگیری درووست بکه‌ن و هه‌وڵه‌کانیان زۆر چرتر کرده‌وه‌ وه‌ جار جار وا بوه‌ ته‌قینه‌وه‌ هه‌بوه‌ و خه‌ڵکی بێ تاوانی ئه‌م شاره‌ شه‌هید ئه‌کرابه‌ڵام بۆیان نه‌چووه‌ سه‌ر. کاک زانیار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ راستیدا جێگای داخه‌ وه‌کو چۆن ده‌لێ خانه‌قین و خه‌ڵکه‌گه‌ی زۆر ئارامه‌، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا چه‌ند که‌سێکی تێدا بوو که‌ له‌ به‌شه‌کانی تری عێراق وه‌کو به‌غدا، سامه‌را، رمادی و ئه‌و ناوه‌ گه‌رابونه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان ئه‌وان ئه‌فکارێکی تیرۆریست ئاسا له‌ مێشکیان مابوو، چاویان به‌ ئازادیه‌کانی خانه‌قین هه‌ڵ نه‌هات و خۆیان فرۆشت و خۆیان ته‌سلیمی دوژمنان کر، بۆیه‌ هه‌وڵیان دا ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌دا ببێته‌ مایه‌ی شه‌هیدکردنی 40 که‌سی بێ تاوان.
XS
SM
MD
LG