دادگای ئاسایشی شانشینی ئوردن 11 که‌سی حوکمی زیندانی داوه به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده و نه‌خشه داڕشتن بۆ هێرشکردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ناوه‌ندێـکی بازرگانی و بازاڕێـک له عه‌مـمانی پایته‌خت له سـاڵی 2012 دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش چه‌ند مانگێـک له دانیشتنه‌کانی ئه‌م دادگایه بۆ ئه‌م که‌یسه، حوکمه‌کانی زیندانکردن ده‌رکرد که له نێوان 4 بۆ 20 سـاڵ بوون.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن ئه‌م یازده که‌سه که له مانگی ده‌ی سـاڵی 2012 وه ده‌سـتگیرکراون به نیازبوون هێرشێـک ئه‌نجام بده‌ن له ژێر ناوی " 9 ی تشرینی دووه‌م" ، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌و هێرشه خوێناویـیه‌ی 9 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 2005 کرا، ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی قاعیده‌ی عێراق له سێ ئوتێلی گه‌وره‌ی عه‌ممان ئه‌نجامی دا و بووه مایه‌ی کوژرانی 60 که‌س.
ده‌ڵێن ئه‌م کۆمه‌ڵه به نیازبوون ناوه‌ندێـکی بازرگانی و بازاڕێـک له یه‌ک کاتدا بته‌قێـنـنه‌وه تاوه‌کو هێزه ئاسایشیـیه‌کان پـێوه‌یان سه‌رقاڵ بـبن و ئه‌وانیش ده‌رفته‌تی هێرشێـکی چه‌کداریـیان هه‌بێت بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا.