پاش زیادبوونی ناکۆکیـیه‌کانی نێوان تاقمه جیاجیاکانی نێو کۆمه‌ڵی تاڵیبانی پاکسـتان، ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌شێـکیان جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.
عه‌زام تاریق که فه‌رمانده‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌ی تاڵیبانه چوارشه‌ممه وه‌ک گوته‌بێژی خان سه‌عید که یه‌کێـکه له سه‌رکرده‌کانی تاڵیبان و به خالید سجنا ناسراوه، به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت " سه‌رکردایه‌تی ئێسـتای تاڵیبان و چه‌کداره‌کانی بوونه‌ته کۆمه‌ڵێـکی پـیاوکوژی به‌کرێگیراو که خه‌ڵک ده‌ڕفێنن و کوشـتن و تاڵانکاری ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌ک که له دژی ئیسلامه."
هه‌ردوو لایه‌نه ناکۆکه‌که له خێڵی مه‌حسودن، ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و پاره و چه‌ک و چه‌کداره‌ن که بۆ تاڵیبان له ناوچه‌ی وه‌زیرسـتانی باشور دابین ده‌کرێن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌رکردایه‌تی لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی تاڵیبانی پاکسـتان هیچ لێـدوانێـکی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه.
خان سه‌عید لایه‌نگری سـازکردنی وتووێژی ئاشتیـیه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نه‌واز شه‌ریف، به‌ڵام شه‌هریار مه‌حسود که ئه‌ویش سه‌رکرده‌یه‌کی تاڵیبانه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی وتووێژدا نیـیه و سووره له‌سه‌ر درێژه پـێدان به هێرشی خوێناوی له دژی حکومه‌ت.