ڕێژه‌ی به‌شـداربووانی خه‌ڵـکی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی میسردا هێشـتا که‌مه، سه‌ره‌ڕای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که بۆ ڕۆژێـکی زیاتر.
ڕۆژی چوارشه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له میسر کرانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بڕیاریان دا پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ڕۆژێـکی دیکه درێژبکه‌نه‌وه تاوه‌کو بواری زیاتر له به‌رده‌می خه‌ڵـکیدا هه‌بێت تیادا به‌شـداری بکه‌ن.
په‌یامنێری ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت به‌یانی چوارشه‌ممه سه‌ردانی بنکه‌کانی ده‌نگدانی کردووه له سێ ناوچه و ته‌نها چه‌ند که‌سێـکی بینیوه که چووبوون ده‌نگ بده‌ن. ڤیدیۆی که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنیش که له چه‌ندان بنکه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌وه په‌خشکران ئه‌وانیش ژماره‌یه‌کی که‌میان نیشـان دا و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێـک بنکه تاکه که‌سێـکیش نه‌وه‌سـتابوو.
که‌می ڕێژه‌ی به‌شـداربووان جێی سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانه له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که ده‌ڵێن لادانی محه‌مه‌د مورسی یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو کارێـکی دژی خواستی گه‌لی میسر بووه.
چاودێران ده‌ڵێن ته‌نها لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان نه‌کردووه، به‌ڵـکو ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی مه‌ترسیـیان هه‌یه وڵاته‌که‌یان جارێـکی دیکه وه‌کو سه‌رده‌می حوسنی موباره‌کی لێبێته‌وه.