سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئاسایشی لوبنان و کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێن سه‌رکرده‌یه‌کی چه‌کداری حزبوڵڵای لوبنان که ڕه‌گه‌زنامه‌ی که‌نه‌دی هه‌بووه، له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن کوژراوه.
سه‌رچاوه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان فه‌وزی ئه‌یوب، ئه‌وه‌ی ناوی هاتووه له لیسـتێـکی ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI و فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی هه‌یه به تاوانی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له ئیسرائیل، ڕۆژی دووشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی نه‌وای پارێزگای ده‌رعای باشوری سوریا کوژراوه.
جێی ئاماژه‌یه فه‌وزی ئه‌یوب به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی گوندی عه‌ین قانای باشوری لوبنانه، جگه له‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی که‌ندی هه‌بوو، بۆ ماوه‌یه‌کیش له ئه‌مه‌ریکا ژیابوو. سـاڵی 2000 له که‌ناری ڕۆژئاوا ده‌سـتگیرکرا و 4 سـاڵی له زیندانه‌کانی ئیسرائیل برده‌سه‌ر به‌ر له‌وه‌ی له پـرۆسه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕی دیلدا ئازادبکرێت.