تیمێک له پشکنه‌رانی ئه‌وانه‌ی ده‌کۆڵنه‌وه له هێرشی گازی کلورین له سوریا هێرشیان له‌سه‌ر کرا، به‌ڵام رێكخراوه‌که‌یان ده‌ڵێت سه‌لامه‌تن و له ڕه‌و‌شیکی باشدان.
رێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ڕایکه‌یاند شانده‌یه‌ك له پشکنه‌رانی و کارمه‌رندانی نه‌ته‌وه‌یه‌کرتۆکان پێکهاتبوو هێرشیان له‌سه‌ر کرا له‌و ده‌مه‌ی به‌ڕیوه‌بوون به‌ره‌و یه‌کێك له‌و شوێنانه‌ی ده‌گوتری هێرشی گازی کلورینی تێدا کرابوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بنکه‌کانیان. هه‌رچه‌ندێکه باسیان له ورده‌کاری هێرشه‌که و شۆین و به‌رپرسیار له هێرشه‌که‌یان نه‌کرد.
هه‌رچه‌ندێکه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا گوتی شه‌ش ئه‌ندامی تیمی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و پینج شوفێری سوری دوا ئه‌وه‌ی هێرشیان له‌سه‌ر کرا له پارێزگای حه‌ما له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ڕفێندران.
رێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای له تێکرای لایه‌نه‌کان کرد بهێڵن به سه‌لامه‌تی ده‌ستیان به شوێنه‌کان بگات له‌م ده‌مه‌ی خه‌ریکی به‌جێهێنانی کاره‌کانیانن.