سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا داوا ده‌کات به زووترین کات کۆتایی به کاری له‌شکری دژ به جوداخوازانی لایه‌نگری ڕوسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا بهێنریت.
لاڤرۆڤ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند ڕوسیا پشتیوانی له هه‌وڵه‌کان ده‌کات به‌ره‌و کۆتایی هێنانێکی ئاشتیانه بۆ ئه‌م قه‌یرانه.
شه‌ڕ له شاری دونیتسك له خۆرهه‌ڵات به‌رده‌وامه له‌و شۆینه‌ی جوداخوازان هێرشیان کردبووه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی شاره‌که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا. ئارسین ئه‌کارۆڤ وه‌زیری کاروباری ناوخۆی ئۆکرانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌که‌دا گرتۆته‌وه.
سه‌رهه‌ڵداویکیش ده‌ڵێت 30 چه‌کداریان له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون، له‌و ده‌مه‌ی شارداری شاری دونیتسك ده‌ڵێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان 40 که‌سه که دوو سیڤیلیان له نێواندایه.
پیترۆ پرۆشینکۆ سه‌رۆکی نۆی ئۆکرانیا که هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی برده‌وه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ده‌کرێت له ڕی دایالۆگه‌وه بگه‌نه ڕێکه‌وتنی ئاشتی به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و چه‌که دژ به ئه‌و جوداخوازانه به‌کاربێت که به تیروریست ناوی بردن.