مێردێک هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 15 ساڵیه‌که‌ی خۆی (دنیا) ده‌کوژێت له شارۆچکه‌ی که‌ڵه‌کچی سه‌ر به پارێزگای دهۆک له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
پۆلیسی پارێزگای دهۆک ده‌ڵێت دۆسێی لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و تاوانه کراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت هێشتا هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر نه‌کراوه و دیار نییه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن ئه‌و خانمه ته‌مه‌ن پازده ساڵه له‌گه‌ڵ هه‌وێکه‌یدا ناکۆک بووه و پاش ئه‌وه‌ی گازه‌نده‌ی لێده‌کات لای هاوسه‌ره‌که‌یان ئه‌وجا به‌ره‌به‌یان هاوسه‌ره‌که ده‌یباته ده‌ره‌وه و ده‌یکوژێت و ته‌رمه‌که‌شی ده‌شێوێنێت.
پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ژیار موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوه ژماره‌یه‌ک په‌یامی ترسناکی تیادایه له‌وانه هێشتا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا کچانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ هاوسه‌رگیرییان پێده‌کرێت، ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوه پێمان ده‌ڵێت عه‌قڵیه‌تی خێڵ و عه‌شره‌تگه‌رایی له ناوماندا زاڵه و بڕیار هه‌ر لای خێزانه نه‌ک لای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
ژیار موحه‌مه‌د ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌بوونی یاساکان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌م جۆره تاوانانه و سزادانی تاوانبارانیش به‌ڵام ئه‌و لێبوردنه گشتی و تایبه‌تیانه‌ش که بکوژانی خانمان ده‌گرێته‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا وه‌هایان کردووه ژن کوژه‌کان بێباک بن له سزادان و به‌رده‌وام ژن کوشتن له کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت چونکه ده‌زانن ماوه‌یه‌ک له گرتووخانه به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌ر لێبوردنی گشتی یان تایبه‌ت ده‌که‌ون.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ژیار موحه‌مه‌د کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: