به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه به‌غدا داوای یاسایی له‌سه‌ر تورکیا تۆمار ده‌کات و تورکیاش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ده‌یکات له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدایه.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت تورکیا تا ئه‌و کاته پشتیوانی له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌کاته‌وه که ده‌وڵه‌ت یان حکومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌کی تر سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کانی تورکیا بکات له‌و سۆنگه‌یه‌وه که تورکیا ناڕازییه به‌رامبه‌ر کۆی ئه‌و پرسانه‌ی ئانکه‌ره تێیاندهڕوانێت هه‌م له ناو عێراق و هه‌میش له ناوچه‌که‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت کورد ده‌یه‌وێت ببێته فاکته‌رێکی ڕێککردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ناوچه‌که و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه وه‌ک ده‌ڵێت تا چییدی کورد وه‌ک کارتێکی فشار له نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا به‌کار نه‌هێنرێت، هه‌ر بۆیه‌شه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له هه‌ردوو ڕووی سیاسی و ئابوریشه‌وه ببێته دیفاکتۆ له ناوچه‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: