Accessibility links

ئامه‌د شێروان: به‌ شانازیه‌وه‌ ئه‌ڵێم من بێ‌ باوه‌رم و به‌رده‌وامیش ئه‌بم له‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ ئیسلام

  • Jani Diylan

Amed Sherwan

Amed Sherwan

ئامه‌د شێروان: به‌ شانازیه‌وه‌ ئه‌ڵێم من بێ‌ باوه‌رم و به‌رده‌وامیش ئه‌بم له‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ ئیسلام
لاوێکی کوردی 15 ساڵه‌ به‌ هۆێ سکاڵایه‌کی باوکیه‌وه‌ گوایه‌ کوره‌که‌ی له‌سه‌ر فه‌ێس بوک سۆکایه‌تی به‌ ئیسلام کردووه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگێر ده‌کرێت و گوایه‌ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ش ده‌درێت، پۆلیس نکۆڵی له‌وه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت قسه‌کانی ئه‌ لاوه‌ راست نیین.
ئامه‌دشێروان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و رائید کاروان، من له‌ رۆژی 1/6 واته‌ رۆژی مناڵان ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ هه‌مه‌ ئه‌ێخه‌مه‌ به‌ر چاوی خه‌ڵک و میدیاکان، راپۆرتی پزشکی ره‌وانیم بۆ کراوه‌ که‌وا شوێنه‌واری جه‌سته‌یی و ده‌روونیم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئاسایی نییه‌. ئامه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بۆ ناراستی لێدوانه‌کانی ئه‌و دوو به‌رێزه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ له‌ ده‌ستمدایه‌ ئه‌ێخه‌مه‌ روو و ناراستی ئه‌و به‌رێزانه‌ش ئه‌خاته‌ روو و ده‌شڵێت بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ تاوانم به‌رامبه‌ر کرا و ئه‌شکه‌نجه‌ درام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سووکایه‌تیم به‌ ئیسلام کردووه‌، بوختانی (مخدرات) خوێ له‌ خۆێدا ئه‌مه‌ش تاوانێکی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ من و که‌سانێک وه‌ک من و به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤایه‌تی. ئامه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ره‌خنه‌ گرتن له‌ ئایین مافێکی سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌".
XS
SM
MD
LG